Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا: هەڵبژاردنی ئازاد لە دۆخی نائاساییدا ناکرێت

2018-04-20 09:26:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی هەڵبژاردنی پێشوەختی تورکیاوە هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، کە لە دۆخی نائاساییدا هەڵبژاردنی ئازاد ناکرێت.


هیزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی ڕۆژانەیدا لە بارەی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانی تورکیادا هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکای ئاشکراکرد.


نوێرت وتی: لە وڵاتێکدا کە بە بەردەوامی دۆخی نائاسایی ڕادەگەیەندرێت، سەختە هەڵبژاردنێکی ئازاد، یەکسان و ڕوون ئەنجام بدرێت.


نوێرت ڕاشیگەیاند، جێی پرسیار و نیگەرانییە، کە حکومەتی تورک لە دۆخی نائاسییدا باس لە هەڵبژاردنی ئازاد دەکات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin