Smiley face
Smiley face
Smiley face

''داستانی شێخی سەنعان'' بە هەورامی بڵاوکرایەوە

2018-04-19 18:56:57



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

چاپی كتێبی "داستانی شێخی سەنعان" بە شێوەزاری هەورامی بڵاوکرایەوە، كە نووسەر كاری ساغكردنەوە و لێكۆڵینەوەی بۆ ئەنجامداوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە كتێبخانەی هەژار موكریانی لە شاری هەڵەبجە، لە مەراسیمێكدا، چاپی کتێبی "داستانی شێخی سەنعان" بە شێوەزاری هەورامی بڵاوکرایەوە.

 

نامیق هەورامی، نووسەری كتێبەک لە میانەی مەراسیمەکەدا، سیمینارێکی لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەشکرد و تیایدا وتی: تێگەیشتن لە ناوەڕۆك و ڕیشەی داستانەكە بەهەورامی لەلای بەشێك لە نووسەران و زۆرێك لە هاونیشتیمانیان نامۆیە و كەمتری توێژەران شارەزای شێوەزاری هەورامین و كەمترین ئاوڕیشی لێدراوەتەوە.

 

 

نامیق هەورامی، ئامانجی چاپكردنی كتێبەکەی بەمشێوەیە باسکردووە: بەمەبەستی زیاتر تێگەیشتن لەوەی ئایا داستانی شێخی سەنعان داستانێكی كوردییە یان داستانێكی بەربڵاوی ناوچەكەیە، كە بێگومان وا باوبووە ئەمە داستانێكی كوردییە و هۆنیاری گەورە فەقێ‌ تەیران نووسیویەتی، بەڵام دوای چەندین هاوشێوەی ئەم داستانە دەركەوتن بەهەمان ناوەوە، بۆیە منیش جیاواز لە هەنگاوەكانی پێشوو هەستام بەهەورامی و لە دەستنووسێكی كۆنەوە ئەم داستانەم دووبارە لەچاپ دایەوە.

 

کتێبی "داستانی شێخی سەنعان" پێشتر بە زمانەكانی فارسی و زمانی کوردی بەهەردوو زاراوەی كرمانجی و سۆرانی بڵاوكراوەتەوە.

 

زۆرێك لە لێكۆڵەرن لەسەر ئەوە كۆكن، كە داستانی شێخی سەنعان لە (تحفە الملوك)ی غەزالی وەرگیراوە، كە هەر یەك لە (موجتەبا مینویی و بەدیع الزەمانفەروزەنفەر) لەگەڵ ئەم بۆچوونەدان، لای بەشێكی لێكۆڵەرانی تریش، کە وایە عەبدولرەزاق سەنعانی ناوی کەسێکە، کە لە كەنارێكدا "٣٠٠ ساڵ" خودا پەرستی کردووە، دواتر كچێكی "كافر" دەبینێت و عاشقی دەبێت واز لە ئیسلامێتیی دەهێنێت.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin