Smiley face
Smiley face
Smiley face

دووەمین فەوجی سەربازیی لە منبیج دامەزرێندرا

2018-04-19 18:32:02



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی سەربازیی منبیج، دووەمین فەوجی سەربازیی بەناوی شەهید عەبدۆ دۆشکە دامەزراند، هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکەش، جەخت لەسەر پاراستنی خاکی منبیج دەکاتەوە، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک.

 

ئەمڕۆ، دوویەمین فەوجی سەربازیی بەناوی شەهید عەبدۆ دۆشکە لە شاری منبیج-ی باکوری سوریا ڕاگەیەندرا.

 

دامەزراندنی ئەو فەوجە، دوای خولێکی پەروەردەی سەربازیی بووە، کە ٤٥ ڕۆژی خایاندووە و ٢٥٠ شەڕڤان تیایدا ڕاهێنانیان پێکراوە.

 

بە ڕێوڕەسمێک، کە تیایدا فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی منبیج و کەسوکاری شەهیدان ئامادەیبوون، دامەزراندنی فەوجەکە ڕاگەیەندرا.

 

لە میانەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، ئیبراهیم حەمدان، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج، لە وتارێکدا وێڕای پیرۆزکردنی دامەزراندنی دووەمین فەوجی سەربازیی لە منبیج، جەختیشی لە پاراستنی خاکی منبیج کردەوە، لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەک.

 

لە کۆتاییدا شەڕڤانان دروشمی "شەهید نامرێ"یان بەرزکردەوە.

 

شەهید عەبدۆ دۆشکە، کە فەوجەکەی لەسەر ناونراوە، فەرماندەی پێشووی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج بووە، لە نیسانی ٢٠١٥ لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی منبیج-دا شەهیدبووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin