Smiley face
Smiley face
Smiley face

کار بۆ یەکخستنی وتاری نیشتمانیی دەکرێت

2018-04-19 16:24:37



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

كۆمەڵێك لە ڕێكخراو و کەسایەتیی و ڕۆژنامەنووس لە شاری هەولێر، کار بۆ یەکخستنی وتاری نیشتمانیی دەکەن لە هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ، لە هۆتێل چوارچرا-ی شاری هەولێر، پەیمانگای بیر لە شاری هەولێر، گفتوگۆیەكی كراوەی بۆ ژمارەیەک لە ڕێکخراو و کەسایەتیی و ڕۆژنامەنووسان ڕێکخست، بەمەبەستی پێکهێنانی گروپێک بۆ یەكخستنی وتاری نیشتمانیی.

 

دكتۆر بەیات عەلی، سەرپەرشتیاری كۆنفراسەكە بە ڕۆژنیوزی وت: دەمانەوێت لە ڕێگای ئەم كۆنفراسەوە، سەكۆیەك دروستبكەین بۆ یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی  سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، تاوەكو بتوانین لە ڕێگای ئەو سەكۆیە چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخە نالەبارەی کە ڕووبەڕووی هاوڵاتیان بووەتەوە بدۆزینەوە.

 

 

وتیشی: لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كۆنفراسێكی فراوان بۆ ئەو هێز و لایەنە سیاسییانە ئەنجامبدەین، كە لە بەرەی گەلن لەهەموو دۆخێكدا پاڵپشت و هاوكاری هاوڵاتیانن، تاوەكو بەیەكەوە میكانزمێكی باش بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵكی باشتر بكەین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin