Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ٣٠ سەرباز و تێکشکانی بارەگایەکی سەربازیی ڕاگەیاند

2018-04-19 16:05:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورک لە ئاگری چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا بارەگاکە بەتەواوی تێکشکێندرا و ٢٠ سەربازیش کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی بارەگاکە بووە.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە ئاگری و چەند ناوچەیەکی دیکەی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: سوپای تورک لە قۆناغی نوێی شەڕدا لە بازیدی سەر بە ئاگری، بارەگایەکی سەربازیی نوێی دروستکردبوو، گەریلاکانمان لە قۆناغی شۆڕشگێڕانەی سەرکەوتندا، ڕۆژی ١٥ی نیسان کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە دژی ئەو بارەگایە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا هەموو پێگەکانی سوپای تورک کرانە ئامانج و بارەگاکە بەتەواویی خاپوورکرا.

 

هەروەها، هاتووە: لە ئەنجامدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی بارەگاکە بوو، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون و ئەوانی دیکەش چەکەکانیان دانا و ڕایانکرد.

 

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١٨ی نیسان، کاتژمێر ٠٣:٥٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە قاسمخانی سەر بە قەرس چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ڕۆژی ١٦ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سەرلەبەیانی، گەریلاکانمان لە گردی گوزێی سەر بە شرناخ، لە دژی گروپێک لە سەربازان و کۆنتراگەریلاکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا هەشت سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

 

هەپەگە هەروەها ئاشکراشی کردووە: سوپای تورک بە یەکینە نهێنییەکانییەوە لە ڕۆژی ١١ی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنێکی لە خیزانی سەربە بەدلیس دەستپێکردووە، گەریلاکانمان بەو یەکینانەیان زانی و لە دژیان چالاکییان ئەنجامدا، لەو ناوچەیە شەڕ ڕوویدا و گورزی سەخت لە دوژمن دراوە، بەڵام ئەنجامەکانی ئەو شەڕە ڕانەگەیەندرا.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin