Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ئازادیی و ڕژاک بە ڕێپێوان دەچن بەرەو برادۆست

2018-04-19 15:45:20



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد


تەڤگەری ئازادیی و ڕژاک بۆ وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانێکی جەماوەری لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بەرەو هەرێمی برادۆست ئەنجامدەدەن.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.


ئازاد مەحمود، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەیاننامە هاوبەشەکەی خوێندەوە کە تێێدا هاتبوو: بە درێژایی 100 ساڵەی کۆماری تورکیا سیاسەتی کوشتن و لەناوبردنی بەرامبەر بە گەلی کورد پەیڕەو کردووە، ئەم سیاسەتە شۆڤێنیەی دەوڵەتی تورکیا تەنها بەرامبەر بە کوردی باکور پەیڕەو نەکردوە، بەڵکو پەلاماری پارچەکانی تری کوردستانی داوە بە ئامانجی داگیرکردن و لەناوبردنی گەلی کورد.


ئاماژە بەوەشدرا: هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تەنها بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی بووە، بەرامبەر ئەو هەموو دەستدرێژی بۆردومانەی دەوڵەتی تورکیا کردویەتی کە بووەتە هۆی شەهیدبونی دەیان هاوڵاتی سڤیلی باشوری کوردستان و زەرەر و زیانی رەز و باخ و ....هتد لێکەوتوەتەوە، هەندێ جاریش پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاری دەوڵەتی تورکیایان کردووە، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاند: ئێمەش بە ئەرکی سەرشانمان هەڵدەستین، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو لەشکرکێشەیەی دەوڵەتی تورکیا هەڵدەستین بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان بەرەو هەرێمی برادۆست بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، داوا لەهەموو پارت و ڕێکخراوە دیموکراتی و تاکەکانی باشوری کوردستان دەکەین بەشداری ئەم چالاکیە نەتەوەییە بکەن ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21 / 4 / 2018 کاتژمێر 6 ی بەیانی لە بەردەم باخی گشتی کۆدەبینەوە و لەوێوە بەڕێدەکەوین.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin