Smiley face
Smiley face
Smiley face

په‌رله‌مان مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ بایده‌میر و ئیرماک سه‌نده‌وه‌.. نوێکرایه‌وه‌

2018-04-19 15:26:25



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


په‌رله‌مانی تورکیا مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری ڕوحای هه‌ده‌په‌ و سه‌لما ئیرماک، په‌رله‌مانتاری جوله‌مێرگی هه‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌.


که‌مێک پێش ئێستا په‌رله‌مانى تورکیا بڕیاریدا به‌ سه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتاریى له‌ دوو په‌رله‌مانتارى دیکه‌ى هه‌ده‌په‌.


عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئیرماک، ڕۆژی ١٥ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٥ به‌ ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردران و نێردرانه‌ په‌رله‌مانی تورکیا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان مافی په‌رله‌مانتاریی له‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ سه‌نده‌وه‌.


له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى تورکیا پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتارێتیی بایده‌میر و ئیرماک بدرێت، ئه‌وا هه‌ردووکیان دانیشتنه‌که‌یان به‌جێهێشت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin