Smiley face
Smiley face
Smiley face

بوومەلەزەیەکی بەهێز باشوری ئێرانی هەژاند

2018-04-19 10:51:30



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەیەک بە گوری ٥.٩ پلەی ڕێختەری لە پارێزگای بوشهری باشوری ئێران تۆمارکرد.

 

کاتژمێر ٠٩:٣٤ خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی کاکی-ی سەربە بوشهری باشوری ئێران بوومەلەرزیەک بە گوری ٥.٩ پلەی ڕێختەر ڕوویدا.

 

ناوەندی بوومەلەرزەکە کەوتووەتە دووریی ٦٥ کیلۆمەتریی بوشهرەوە و لە شارەکانی دەشتی، تەنگستان، کەنگان و ناوەندی بوشهر هەستی پێکراوە.

 

هەروەها ناوەندی بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران ئاشکرای کردووە، کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٨ کیلۆمەتریی ژێر زەویی ڕوویداوە.

 

تیمە ڕزگاریبەخشەکانی مانگی سووری ئێران ڕەوانەی ناوچەی کاکیی بوشهر کراون.

 

هێشتا ئامارێک لە بارەی زیان و خەسارەکانی ئەو بوومەلەرزەیەوە ڕانەگەیندراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin