Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێزدییه‌کانى حه‌له‌ب چوارشه‌ممه‌ سور-یان پیرۆزکرد.. به‌ ڤیدیۆ

2018-04-18 19:56:47



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئێزدییه‌کانى گه‌ڕه‌کى شێخ مه‌قسود له‌ شارى حه‌له‌ب، جه‌ژنى چوارشه‌ممه‌ سوریان پیرۆزکرد و ئاهه‌نگێکیان به‌ڕێوه‌برد.


ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌کى شێخ مه‌قسود له‌ شارى حه‌له‌ب له‌ سوریا ئێزدییه‌کان به‌ ئاهه‌نگێک جه‌ژنى چوار شه‌ممه‌ سوریان پیرۆز کرد.


له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا موسڵمان و ئاسورییه‌کان و نوێنه‌رانى به‌شێک له‌ پارت و ڕێکخراوه‌کان-یش به‌شدار بوون.


له‌ میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ندین وتار پێشکه‌ش کران و له‌ هه‌موو وتاره‌کاندا سه‌رنج ڕاکێشرایه‌ سه‌ر گرنگى یه‌کگرتنى گه‌لان بۆ دروستکردنى پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى و پێکه‌وه‌ژیان.


هه‌ر له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا ڕێوڕه‌سم و ئاخاوتنى تایبه‌ت به‌ ئێزدییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin