Smiley face
Smiley face
Smiley face

بارى نائاسایى له‌ تورکیا بۆ سێ مانگى دیکه‌ درێژکرایه‌وه‌

2018-04-18 18:21:50



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


په‌رله‌مانى تورکیا بۆ جارێکى دیکه‌ بارى نائاسایى له‌ سه‌رانسه‌رى تورکیا درێژکرده‌وه‌.


که‌مێک پێش ئێستا په‌رله‌مانى تورکیا بۆ حه‌وته‌مین جار بارى نائاسایى بۆ ماوه‌ى سێ مانگى دیکه‌ له‌ تورکیا درێژکرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش که‌مێک دواى بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دێت.


درێژکردنه‌وه‌ى بارى نائاسایى زیاتر بۆ سه‌رکوتکردنى کورد و به‌ ئاسانى به‌کارهێنانى هێزه‌ له‌ ناوچه‌ کوردییه‌کانى باکورى کوردستان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، که‌ له‌ زۆربه‌ى گونده‌کانى باکورى کوردستان ڕایانگه‌یاندوه‌.


له‌ ساڵى ٢٠١٦وه‌ دواى کوده‌تاکه‌ى دژبه‌ ئه‌ردۆغان بارى نائاسایى له‌ تورکیا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin