Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونه‌وه‌ى نێوان ترامپ و کیم نزیکتر بووه‌ته‌وه‌

2018-04-18 17:33:25



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکور نزیکتر بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سى ئاى ئه‌ى له‌گه‌ڵ کیم کۆبووه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى پشتڕاستکردوه‌، که‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو مایک په‌مپیۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا-سى ئاى ئه‌ى، له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکور کۆبووه‌ته‌وه‌.


ترامپ باسى له‌وه‌ کردوه‌، که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ باشى به‌ڕێوه‌چووه‌ و بناغه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى باش دانراوه‌.


ترامپ ئه‌وه‌شى وتووه‌، کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆریاى باکور، که‌ ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران یان زووتریش ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌ردارى چه‌کى ئه‌تۆمى بێت.


سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رى سى ئاى ئه‌ى به‌ نهێنى بۆ کۆریاى باکور یه‌که‌م سه‌ردان و کۆبوونه‌وه‌ى باڵایه‌ له‌نێوان ئه‌مریکا و کۆریاى باکور، که‌ ئاماده‌کارى ده‌کرێت بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان ترامپ و کیم.


کۆبوونه‌وه‌ى ترامپ و کیم ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت، دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ردوو سه‌رۆک هه‌ڕه‌شه‌ى زۆریان له‌ یه‌کتر ده‌کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin