Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەردۆغان و باخچەلی بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختیاندا

2018-04-18 16:35:40



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هه‌ریه‌ک له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و ده‌وڵه‌تى باخچه‌لى سه‌رۆکى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رست، بڕیاریاندا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌بچێت.


که‌مێک پێش ئێستا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تى باخچه‌لى، بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختیان دا له‌ تورکیا.


به‌پێى بڕیاره‌که‌، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌ ٢٤ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ کاتێکدا کاتى ئاسایى هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا کۆتایى ساڵى ٢٠١٩ بوو.

 

هەڵبژاردنەکە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیایە.

 

ئەم هەڵبژاردنە دوای ئەوە دێت کە ساڵی ڕابردوو لە تورکیا ڕیفراندۆمێک بەڕێوەچوو، تێیدا سیستمی تورکیای لە پەرلەمانییەوە گۆری بۆ سەرۆکایەتی.


بڕیارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌ تورکیا له‌ کاتێکدایه‌، که‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، واتا ئاکه‌په‌ و مه‌هه‌په‌وه‌ توشى قه‌یرانى گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌ ناوخۆدا و له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌کانیش سه‌رقاڵى هێرش و داگیرکارییه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin