Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێک کوژرا و هاوسەرەکەشی هەڵهات

2018-04-18 10:56:09



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

لە شاری سلێمانی ژنێک بە دوو فیشەک کوژرا و هاوسەرەکەشی چەکەکی بردووە و هەڵهاتووە.

 

بەپێی لێدوانی، سەردار مەحمود، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بەۆ ڕۆژنیوز، "پاش نیوەڕۆی دوێنێ ژنێک لە ماڵەکەی خۆی له‌گه‌ڕه‌کی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی بە دوو فیشەک کوژرا.

 

سەردار، ڕایگەیاند:"هاوسەری کوژراوەکە، چەکەکەی لەگەڵ خۆی بردووە و هەڵهاتووە"، بەڵام ڕاستەوخۆ نەیوت، کە ئەو ژنە لەلایەن کێوە کوژراوە و وتی: سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین و ناتوانین زانیاریی زیاتر ئاشکرابکەین.

 

له ‌لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی سلێمانی-یدا ده‌رکه‌وتووه‌، ژنه‌که‌ ناوی (ش، ر، ئـ)و له‌دایکبوی ساڵی 1978-ە.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١١٣ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin