Smiley face
Smiley face
Smiley face

گیا بەهارییەکان ڕەنگی سروشت دەدەنە بازاڕی ڕانیە

2018-04-18 10:34:40



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

گژوگیا بەهارییەکان ڕەنگی سروشتی داوە بە بازاڕی شارۆچکەی ڕانیە و خەڵکێکی زۆر بە تامەزرۆییەوە لە دەوریان کۆدەبنەوە و دەیانکڕن.

 

ساڵانە لەگەڵ پێگەشتنی گژوگیا بەهارییەکانی وەک (ڕێواس، تۆڵەکە، کنگر، قارچک، بەڕەزا، کوزەڵە و دەیان گیای دیکە)، لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشێک لە هاوڵاتیان بە گروپ دەچنە چیاکانی قەندیل و کاروخ بۆ کۆکردنەوەیان.

 

ئەو گروپانە، کە لە ژن و پیاو پێکهاتوون، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانەوە بەرەو چیا بەڕێدەکەون و هەتا دەمەو ئێوارە بەدەم گۆرانیی وتن و قسەی خۆشەوە گیا کۆدەکەنەوە و بۆ پشودان-یش پێکەوە دادەنیشن چایەکی خەڵوز دەخۆنەوە و لەو گژوگیایە کۆیانکردووەتەوە ژەمە خواردنێک بۆ خۆیان دروست دەکەن.

 

ئێوارە دێت و پێکەوە بە دڵی خۆش و بە کۆڵی پڕیانەوە دەگەڕێنەوە ناوشار و کۆڵی سەرشانیان دادەگرن و دەیدەن بە کڕیارە بەردەوامەکانی خۆیان، ئەوانیش جارێکی دیکە دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان و خۆراکێکی تەندروست دەخەنە سەر سفرەی هاوڵاتیان .

 

 

 

ش.ف

 

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin