Smiley face
Smiley face
Smiley face

دژی سزادانی مامۆستایان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو

2018-04-17 14:09:47



ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی


دژى سزادانی دوو مامۆستای زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بیانوی به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندان و بایکۆتی ده‌وام، ژماره‌یه‌ک له‌ مامۆستایان و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزادانانه‌ ده‌که‌ن.


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌، ژماره‌یه‌ک له‌ مامۆستای زانکۆکه‌ و چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پاڵپشتی له‌و دوو مامۆستایه‌ی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌، که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌و زانکۆیه‌ سزای به‌خشینیان له‌سه‌ر پۆسته‌کانی دراوه‌ گردبوه‌نه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا.


ئوسامه‌ ئه‌شره‌ف، نوێنه‌رى به‌شداربووان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسیدا به‌یاننامه‌یه‌کی خوێنده‌وه‌ که‌ تیایدا هاتبوو: ئیدانه‌ و سه‌رکۆنه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر کارلابردنی هه‌ر دوو مامۆستای زانکۆمان (هۆشمه‌ند عه‌تا و ئاوات حه‌سه‌ن) له‌ سه‌رۆک به‌شی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان و فه‌رمانبه‌ر له‌ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێواران ده‌که‌ین.

 


ئه‌وه‌ش هاتبوو: له‌کاتێکدا ئه‌و دوو مامۆستایه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌یران و بێ موچه‌یی ده‌وامی ئاسایی خۆیانیان کردوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin