Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاسبکارانی مەریوان-یش مانگرتنیان ڕاگەیاند.. وێنە و ڤیدیۆ

2018-04-17 11:17:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


پاش ئەوەی کاسبکاران و دووکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن لە کاریان ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ کاسبکارانی مەریوانی سەربە سنەش بەشداری ئەو مانگرتنە بوون.


ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە دژی داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی کاڵا و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی باج و گومرگ لەلایەن حکومەتەوە، دووکان و بازاڕی شارەکانی بانە و جوانڕۆ داخران، ئەمڕۆ شەپۆلی مانگرتنەکە گەیشتە مەریوان-یش.


مانگرتنی گشتی لە شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو ڕۆژ پێش ئێستاوە بە دەستپێشخەریی بانە و جوانڕۆ دەستیپێکرد، کاسبکارانی ئەو دوو شارە لە بەردەم قائیمقامیەتی شارەکانیان سفرەی بەتاڵیان ڕاخست و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی باج و گومرگ و هەروەها داخستنی دەروازە سنوورییەکان، گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بانگەوازی کاسبکارانی شارەکانی دیکەشیان کرد، کە بەشداری ئەو مانگرتنە بن.


ئەمڕۆ لە سێیەمین ڕۆژی مانگرتنەکەدا، کاسبکارانی شاری مەریوانیش دووکان و بازاڕیان داخست.


پێدەچێت شەپۆلی مانگرتنەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرفراوانتربێتەوە و شارە سنوورییەکانی دیکەش بگرێتەوە.


جێگای ئاماژەیە، کە لە شارەکانی ئەهواز و ئیسفەهانی ئێرانیش زیاتر لە هەفتەیەکە ڕێپێوان و خۆپیشاندانی دژ بە سیاسەتە دژەژینگەییەکانی حکومەتی ئێران ئەنجام دەدرێت، لە ئیسفەهان قەیرانی ئاو و لە ئەهواز قەیرانی پیسیی هەوا وایکردووە کە هاوڵاتیان بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەرببڕین.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin