Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەڵمانیا، کەمپەینێک لە دژی ڕێکخراوەکانی ئاکەپە دەستیپێکرد

2018-04-17 09:26:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە ئەڵمانیا کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ داخستنی ڕێکخراوەکانی ئاکەپە دەستیپێکرد.


چالاکوانانی دژەفاشیزمی ئەڵمانی لە بەرلینی پایتەخت، ئێوارەی دوێنێ دەستپێکردنی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆیان ڕاگەیاند، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە چالاکییە نەژادپەرستانەکانی ڕێکخراوەکانی سەربە ئاکەپە لە ئەڵمانیا.


کاوس فابەر، لەلایەن کۆمەڵەی ئانتی سمیتیزمەوە، یەکۆ ئاردل، هاوسەرۆکی ناڤ-دەم لە بەرین، گیاستین سایان، سەرۆکی کۆمەڵگای کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند ڕێکخراوی دیکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەشدارییان کرد و کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان لە دژی فاشیزم و نەژادپەرستیی ئاکەپە ڕاگەیاند.


لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ڕاگەیەندرا، کە بە دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر عەفرین، شەڕی تایبەتی حکومەتی تورک لە دژی گەلی کورد لە دەرەوەی وڵاتیش دەستیپێکرد، ڕێکخراوەکانی سەربە ئاکەپەش لە ئەڵمانیا هەوڵیاندا بۆ بەرفراوانکردنی شەڕ.


هەروەها ئاماژە بەوەشدرا، کە خوێندکارە تورکەکانی سەربە ئاکەپە لە ئەڵمانیا سووکایەتی بە گەنجانی کورد دەکەن و بە چالاکییە نەژادپەرستانەکانیان ڕۆحییەتی دوژمنایەتی لە کۆمەڵگای ئەڵمانیدا پێش دەخەن.


ڕاشگەیەندرا، کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت واژۆکەیان لەو کەمپەینەدا تۆماربکەن، ناو و پاشناویان بۆ ئەم ئیمێلە بنێرن:

 

[email protected]


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin