Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سیدەکان خۆپیشاندانی گەورە دژ بە دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت

2018-04-17 08:35:14



ڕۆژنیوز ـ سەمیرا شەهابی


 
بە دەستپێشخەریی ڕژاک، لە شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام دەدرێت و تیایدا کۆمەڵکوژیی سێ براکەی شیلادزێ و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکرێت.


 
ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، لە ناوەندی ڕێکخراوەکەیان لە شاری سلێمانی، دژ بە داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشور بانگەوازییان لە گەل کرد.

 

ژینۆ حەمەڕەشید، ئەندامی ڕژاک، وتی: داگیرکارییەکان و ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک پێکیهێنا، ئیدانە دەکەین، جێگای شەرمە، کە دەسەڵاتدارانی هەرێمیش هەڵوێستیان نییە و خۆیان پێش دەوڵەتی تورکیا دەکەون و ڕێگایان بۆ خۆش دەکەن.

 


 
ژینۆ حەمەڕەشید، وتیشی: ئێمە بە چالاکی جۆربەجۆر هەڵوێستی خۆمان نیشان دەدەین، بە تایبەت لە دژی کۆمەڵکوژیی شیلادزێ، کە شەهیدبوونی سێ برای لێکەوتەوە و خۆمان بە هاوبەشی خەمی خانەوادەکەیان دەزانین.

 

ژینۆ حەمەڕەشید، ڕاشیگەیاند: لە ۲۱ی ئەم مانگە، کە ڕۆژی شەمە دەکات، کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی لە بەردەم باخی گشتیی سلێمانی کۆدەبینەوە و بۆ هەرێمی برادۆست بە جەماوەری بەڕێدەکەوین و دەبینە پشتیوانی ئەو خەڵکە.

 

ڕژاک، بانگەوازیی لە هەموو چین و توێژێک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە هەڵوێستی جدییان هەبێت تا ئەو هێرشانە ڕابوەستێندرێت، چونکە ڕۆژبە ڕۆژ کۆمەڵکووژییەکان ڕوو لە زیادبوونە.

 

بڕیارە خۆپیشاندانەکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان لە شارەدێی سیدەکان-ی هەرێمی برادۆست لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-یش تێیدا بەشدار دەبن.

 

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin