Smiley face
Smiley face
Smiley face

٧١ شه‌ڕڤانى نوێ خولێکى په‌روه‌رده‌یان ته‌واو کرد

2018-04-17 08:31:25



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ئه‌کادیمیاى شه‌هید میتان-ى سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌ى تل به‌ره‌ک له‌ باکورى سوریا ٧١  گه‌نج خولێکى په‌روه‌رده‌یان ته‌واو کرد و به‌شدارى ناو ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات-قه‌سه‌ده‌ بوون.


دوێنێ له‌ ناوچه‌ى تل به‌ره‌ک له‌ باکورى سوریا ٧١ گه‌نج دواى ته‌وکردنى خولێکى په‌روه‌رده‌ى فکریى و سه‌ربازیی، چوونه‌ ناو ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات.


له‌ مه‌راسیمى ته‌واوبوونى خوله‌که‌دا، که‌سوکارى شه‌ڕڤانان و به‌شێک له‌ فه‌رمانده‌کانى قه‌سه‌ده‌ ئاماده‌بوون.


مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوله‌کێک ڕێزگرتن بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ئازادیی ده‌ستیپێکرد، پاشان دیار تلحه‌مس، فه‌رمانده‌یه‌کى قه‌سه‌ده‌ قسه‌ى کرد و باسى مافى به‌رگرى ڕه‌واى کرد، بۆ پاراستنى خاکى سوریا له‌ تیرۆر.


دواى ئه‌وه‌ شه‌ڕڤانان به‌ڵێنى تێکۆشان بۆ پێکهێنانى ژیانێکى ئازادییان دا و له‌ کۆتایشدا دروشمى بژى "به‌رخۆدانى سه‌رده‌م"یان وته‌وه‌.


ک.ک
 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin