Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه‌ کوژرانى ١٦ سه‌ربازى ڕاگه‌یاند، ١٤یان له‌ناو باشورن.. نوێکراوه‌ته‌وه‌

2018-04-16 14:16:02



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان

 

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه‌ کوژرانى ١٦ سه‌ربازى سوپاى تورکى ڕاگه‌یاند، که‌ ١٤ له‌و سه‌ربازانه‌ له‌ناو سنورى باشورى کوردستان کوژراون.


که‌مێک پێش ئێستا ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ى چالاکى گه‌ریلاکانه‌وه‌ له‌ باشور و باکورى کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌.


هه‌په‌گه‌ له‌ لێدوانه‌که‌دا ڕایگه‌یاندوه‌: ڕۆژى ١٣ى نیسان له‌ گردى کۆڤه‌رتێ له‌ ناوچه‌ى لیلکان له‌ باشورى کوردستان، هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ دژى سوپاى داگیرکه‌ر دوو چالاکیان ئه‌نجامدا، له‌ ئه‌نجامى هه‌ردوو چالاکیه‌که‌دا هه‌شت سه‌ربازى سوپاى تورک کوژران و دوانى دیکه‌ش بریندار بوون.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، ڕۆژى ١٥ى نیسان، واتا دوێنێ هه‌ر له‌ لیلکان، گه‌ریلاکان له‌ بنکه‌یه‌کى سوپاى تورکیان داوه‌ و بنکه‌که‌ به‌ ته‌واوى ڕوخێنراوه‌ و شه‌ش سه‌ربازیش له‌وێدا کوژراون.


له‌ لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا باسى ئه‌وه‌ش کراوه‌: ڕۆژى ١٣ى نیسان له‌ سنورى سێرت له‌ باکورى کوردستان هێزه‌کانى گه‌ریلا چالاکیان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێک کوژرا، هه‌روه‌ها له‌ سنورى باتمان-یش ئه‌فسه‌رێک کوژراوه‌.


هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌: ڕۆژى ٢٣ى ئازار دواى ئه‌وه‌ى له‌ به‌رزاییه‌کانى سنورى باتمان سوپاى تورک له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلا شکستى هێنا، چه‌کى کیمیایى به‌کارهێنا و له‌ ئه‌نجامدا دوو گه‌ریلا شه‌هید بوون.


  
ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin