Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوردانى فه‌یلى کار بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌که‌ن

2018-04-16 13:38:09



ڕۆژنیوز – برۆکسل

 

کوردانى فه‌یلى داواى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى گه‌لان ده‌که‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و هاوکات ڕایده‌گه‌یه‌نن، که‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌ ئیراده‌ى خۆیان خۆیان ڕێکبخه‌ن و خۆبه‌ڕێوبه‌رى کوردانى فه‌یلى دابمه‌زرێنن.

 

ڕۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه‌ کوردانى فه‌یلى له‌ بیناى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، له‌ شارى برۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا، کۆنفرانسى سێهه‌مى کوردانى فه‌یلى-یان ئه‌نجامدا.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوى کۆتایى کۆنفرانسه‌که‌دا، که‌ ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌کى بۆ ڕۆژنیوز هاتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌، که‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى پڕۆسه‌ى دیموکراتى ده‌که‌نه‌وه‌ له‌پێناو به‌دیهێنانى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى گه‌لان و دابینکردنى مافى که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌کان، هه‌روه‌ها کار بۆ کاراکردنى ڕۆڵى ژنان ده‌که‌ن له‌ کۆمه‌ڵگادا له‌پێناو به‌شداربوونى ژنان له‌ سه‌رجه‌م کایه‌کانى کۆمه‌ڵگادا.

 

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا داوا له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا کراوه‌، که‌ پشتگیرى کوردانى فه‌یلى بکات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شارى به‌غدا و له‌و شارانه‌ى دیکه‌ که‌ کوردى فه‌یلى لێیه‌ بۆ به‌گه‌ڕخستنى خۆبه‌ڕێوبه‌رى کوردانى فه‌یلى له‌ چوارچێوه‌ى سیستمى لامه‌رکه‌زیدا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى کۆمه‌ڵگا و دابینکردنى هێزى خۆپاراستن بۆ کورده‌ فه‌یلییه‌کان.

 

هه‌روه‌ها کوردانى فه‌یلى داوایان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى کردووه‌، که‌ کار بکات بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى که‌ کوردانى فه‌یلى تێدا نیشته‌جێن.

 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin