Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ باکور و باشور ١١ سه‌ربازى سوپاى تورک کوژران.. نوێکراوه‌ته‌وه‌

2018-04-16 10:34:30



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ باکور و باشورى کوردستان چالاکیان ئه‌نجامدا و به‌ هۆیه‌وه‌ لانى که‌م ١١ سه‌ربازى سوپاى تورک کوژران.


ئاژانسى فورات بڵاوى کرده‌وه‌، له‌ دوو چالاکى جیاى هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ باکور و باشورى کوردستان، دوێنێ ١١ سه‌ربازى سوپاى تورک کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون.


هه‌په‌گه‌ دوێنێ ئێواره‌ له‌ گردى که‌ڤۆرت له‌ ناوچه‌ى لیلکان له‌ناو سنورى باشورى کوردستان، دژى سوپاى تورک چالاکى ئه‌نجامدا و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌شت سه‌رباز کوژراون.


هه‌روه‌ها له‌ چالاکییه‌کى دیکه‌ له‌ ناوچه‌ى به‌ستا له‌ شرناخ له‌ باکورى کوردستان، سێ سه‌ربازى سوپاى تورک کوژراون و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ش بریندار بوون.


هێشتا هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل به‌ فه‌رمى لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاکیه‌ بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه‌.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin