Smiley face
Smiley face
Smiley face

شه‌ڕڤانان هێرشێکى چه‌ته‌کانیان تێکشکاند

2018-04-16 10:26:32



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


گروپێک چه‌ته‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌کى شه‌ڕڤانان له‌ منبیج، به‌ڵام هێرشه‌که‌یان تێکشکێندرا.


شه‌وى ڕابردوو چوار چه‌ته‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌کى شه‌ڕڤانان له‌ ده‌ره‌وه‌ى منبیج، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا یه‌کێک له‌ چه‌ته‌کان کوژرا و سێ چه‌ته‌که‌ى دیکه‌ش هه‌ڵهاتن.


ئه‌و چه‌ته‌یه‌ى که‌ له‌ هێرشه‌که‌دا کوژراوه‌، چه‌کى بێده‌نگى پێبووه‌.


دواى ئه‌و هێرشه‌ى چه‌ته‌کان، شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنێکى گه‌ڕان و پشکنین کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin