Smiley face
Smiley face
Smiley face

"تورکیا ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ى نێوان شه‌نگال و که‌رکوک و موسڵ داگیربکات"

2018-04-16 10:07:39



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


قه‌حتان عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارتى ئێزدییه‌کان ڕایگه‌یاند، ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌وه‌یه‌، که‌ سه‌رده‌مى عوسمانییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و ڕێگه‌ى نێوان شه‌نگال و که‌رکوک و موسڵ داگیربکات.


له‌ لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هاوار، که‌ ئه‌مڕۆ بڵابووه‌ته‌وه‌، قه‌حتان عه‌لى، باسى ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکى کردوه‌، بۆ داگیرکردنى شه‌نگال.


قه‌حتان ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تى تورک ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رده‌مى عوسمانییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و ڕێگه‌ى نێوان شه‌نگال و که‌رکوک و موسڵ و ناوچه‌کانى دیکه‌ى باشورى کوردستان داگیربکات.


 وتیشى: مێژووى ئێزدییه‌کان پڕه‌ له‌ فه‌رمان و جینۆساید، زۆربه‌ى ئه‌و جینۆسایدانه‌ش به‌ ده‌ستى عوسمانییه‌کان ئه‌نجام دراون، ئه‌وان به‌ کوشتن و تاڵانى و تاوانى دژه‌ مرۆڤایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان فراوان کردوه‌، هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغانیش له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دایه‌.


ئه‌و باسى له‌وه‌ش کرد: هێرشه‌کانى ساڵى 2014 بۆ سه‌ر شه‌نگال زۆر ئێش و ئازارى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا، ئێستاش له‌ شه‌نگال ئێزییه‌کان توشى چه‌وساندنه‌وه‌ و قڕکردن ده‌بنه‌وه‌، سوپاى تورک و چه‌ته‌کان مه‌زاره‌ پیرۆزه‌کان تێکده‌ده‌ن و ماڵ و موڵکى ئێزدییه‌کان تاڵان ده‌که‌ن.


قه‌حتان عه‌لى ئه‌وه‌شى وت: گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌رکى خۆیان پێکهێنا و گه‌لى ئێزدییان له‌ کۆمه‌ڵکوژى زیاتر پاراست، کشانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت داگیرکاریى بکات و بنکه‌ و باره‌گاى خۆى له‌ باشورى کوردستان زیاتر کردوه‌.


قه‌حتان داواشى له‌ ئێزدییه‌کان کرد که‌ "پیلانه‌کانى دوژمن بناسن و یه‌کێتى له‌نێوان خۆیان دروست بکه‌ن و له‌ دژى پیلانى داگیرکه‌ران تێکۆشین بکرێت".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin