Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان و داگیرکردنى عه‌فرین شه‌مه‌زارکرا... بە وێنە

2018-04-16 09:21:18



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌نى هه‌واڵه‌کان


له‌ دوو شارى فه‌ره‌نسا هاوڵاتیان به‌ خۆپیشاندان گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان و داگیرکردنى عه‌فرین-یان ئیدانه‌کرد.


دوێنێ ئێواره‌ له‌ شاره‌کانى مارسیلیا و مۆنتپێلیه‌ر له‌ فه‌ره‌نسا، کوردان و دۆستى کوردان خۆپیشاندانێکیان دژى گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان و داگیرکردنى عه‌فرین ئه‌نجامدا.


هاوڵاتیان له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا دروشمه‌کانى "تیرۆریست ئه‌ردۆغان، عه‌فرین به‌ ته‌نیا نییه‌، تورکیاى تیرۆریست له‌ کوردستان بچۆده‌ره‌وه‌، بژى سه‌رۆک ئاپۆ"یان ده‌وته‌وه‌.


له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا وێنه‌ى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى عه‌فرین به‌رزکرابوونه‌وه‌، که‌ به‌ ده‌ستى سوپاى تورک و چه‌ته‌کانى کۆمه‌ڵکوژ کرابوون.


هه‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا، که‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ داگیرکاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و چه‌ته‌کان بێنه‌ ده‌نگ.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin