Smiley face
Smiley face
Smiley face

دژی داگیرکارییەکان گەنجانی ڕاپەڕین ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجام دا

2018-04-15 19:02:43



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

کۆمەڵێک لە گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین، لە خۆپیشاندانێکدا داوایان کرد، کە گەنجانی باشوری کوردستان بۆ پاراستنی باشور لە ئامادەباشیدابن، هەروەها چەندین دروشمیان دژی تورکیا و هاوکارییەکانی پارتی بۆ حکومەتی تورک وتەوەو هێرشی سەر پرسەی گەریلایەکیشان لە دهۆک شەرمەزارکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە گەنجانی ڕاپەرین، لە ناو بازاری شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بە داگیرساندنی مەشخەڵ و بە وتنەوەی دروشم تا باخی گشتی شارۆچکەکە ڕێیان پێوا.

 

گەنجان لە دروشمەکانیاندا بەتووندی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، وەستانەوە و بە هاوکار و پشتیوانی دەوڵەتی تورک لە قەڵەمیان دان.

 

دواتر عەلی ڕانیە، لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: وەک هەموو لایەک ئاگادارن لە ئێستادا لە ئاستێکی دڕندانە و بێسنوور هێرشێکی بەرفراوان لە سەر شەرەف و ناموس و هەبوونی گەلی کورد هەیە، سەرکێشی ئەم هێرشانە دەوڵەتی خوێن مژ و فاشیستی تورکیایە، دوای هێرشی سەرعەفرین و کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتییان، ئێستاش دەیەوێت باشوری کوردستان بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوەو بە هێزی سەربازیی داگیری بکات.

   

ئەوەش هاتبوو: ئەو دەستدرێژیانەی تورکیا دەیکاتە سەر باشوری کوردستان، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراقەوە رێگەی پێدراوە و تەنانەت هاوکاریشی دەکرێت، بۆیە ئێمە وەک گەنجان ڕایدەگەینین ئەو هەڵسوکەوتانەی دەسەڵاتدارانی پارتی خزمەتی دۆزی نەتەوایەتی و گەلی کورد ناکات.

 

لە کۆتاییشدا هێرشی سەر مەزاری شەهیدان و هێرشی سەر پرسەی شەهیدان لەلایەن پارتییەوە شەرمەزار کرا، هەروەها داواش لە هەموو گەنجان کرا کە ئامادەبن بۆ پاراستنی باشوری کوردستان لە بەرامەبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin