Smiley face
Smiley face
Smiley face

سێبەری ڕۆحە ونبووەکان نمایشکرا

2018-04-15 13:19:11



ڕۆژنیوز - هاوکار مسته‌فا

 

لە شارۆچکەی سەیدسادق بە نمایشکردنی شانۆیی سیبەری ڕۆحە ونبووەکان، یادی ئەنفال کرایەوە.

 

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ نزیک ناوبازاڕى شارۆچکى سه‌یدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سه‌یدسادق به‌ نامیشکردنى شانۆیى ( سێبه‌رى ڕۆحه‌ ونبووه‌کان) له‌لایه‌ن گروپى هزر و هونه‌رى بڕیار یادى ئەنفال کرایه‌وه‌.

 

شانۆگه‌رییه‌که‌ باسى له‌ ئه‌و تاوانه‌ ده‌کرد، که‌ به‌ ناوى ئه‌نفال-ه‌وه‌ دژ به‌ گه‌لى کورد و خه‌ڵکى گه‌رمیان له‌لایه‌ن ڕژێمى له‌ناوچووى به‌عسه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

 

له‌به‌شێکى ترى شانۆگه‌رییه‌که‌دا باس له‌ ڕۆژى مسته‌شار و جاشه‌کان کرا که‌ چۆن هاوکارى ڕژێمى به‌عسیان کردووه‌ بۆ ئه‌نفالکردنى گه‌لى کورد و دواتر به‌ کۆمه‌ڵکوژکردنیان، به‌ڵام دواتر گه‌لى کورد ده‌توانێت به‌ ئیراده‌ى به‌رزى خۆى جارێکى تر هه‌ستێته‌وه‌ و ئه‌و قۆناغه‌ش تێبه‌ڕێنێت.

 

له‌ شانۆگه‌رى سێبه‌رى ڕۆحه‌ ونبووه‌کاندا دڕنده‌یى ڕژێمى به‌عس به‌جۆرێک خرابویه‌ ڕوو که‌ هیچ جیاوازییه‌کى له‌ نێوان منداڵان و ژنان و پیاواندا نه‌ده‌کرد له‌ کۆمه‌ڵکوژکردنى گه‌لى کورد، بۆیه‌ ژنان ڕۆڵێکى سه‌ره‌کیان پێدرابو له‌ نمایشەکەدا.

 

شانۆگەرییەکە له‌سه‌ر شه‌قام نمایشکرا، ئەمەش سه‌رنجى هاوڵاتییەکی زۆری بۆ گه‌وره‌یى ئه‌و تاوانه‌ ڕاکێشا.

 

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin