ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى
ئەو پزیشک کارمهنداندانهى که ناویان بۆ دامه‌زراندن لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیایی هەڵەبجە گەڕاوەتەوە، گردبوونەوە و داوای ڕوونکردنەوەیان کرد سەبارەت بە نەکردنەوەی نەخۆشخانەکە.
ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایى هه‌ڵه‌بجه، ئەو پزیشک و کارمهنداندانهى که ناویان بۆ دامه‌زراندن له نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایى گه‌ڕاوه‌ته‌وه، گردبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا دژى واژۆنهکردنى فه‌رمانى دامه‌زراندنیان و نه‌کردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که.
به‌یاننامه‌ى ئاماده‌بوان له‌لایه‌ن نێچیره‌ڤان ئه‌مین، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسییدا خوێندرایه‌وه که تیایدا هاتبوو: پاش بڕیارى دامه‌زراندنى 284 میلاکى پزیشک و کارمه‌ند بۆ نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه و پڕۆسه‌ى دابه‌شکردنى فۆڕم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌ى دامه‌زراندن به‌پێى ڕێنمایى و خاڵبه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و له‌ژێر چاودێرى ڕێکخراوى هه‌ڵوێست به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌یاننامه‌که ئه‌وه‌ش هاتبوو: سه‌ره‌تاى مانگى ئازار به‌شێوه‌ى لیست ناوه‌کان ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه به‌مه‌به‌ستى واژۆ کردنى ناوه‌کان و کردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که به‌ڕووى بریندارانى چه‌کى کیمیایى، سه‌ره‌ڕاى به‌ڵێنه‌کانى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ژماره‌یه‌کى زۆر له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار که گوایه نه‌خۆشخانه‌که له 1/4/2018 ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو به‌ڵێنه‌کانى تر‌ى ئه‌م حکومه‌ته به‌ڵێنه‌کانى ئه‌مانیش مایه پوچ ده‌رچوو.
ئەوەش هاتبوو: چیتر به‌رگه‌ى باجه هه‌ڵه‌کان و به‌ڵێنه درۆکانى به‌رپرسانى ئه‌م حکومه‌ته ناگرین و لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین که:
1 – هه‌وڵى جدیى بدرێت بۆ واژۆکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوه‌کان و کردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که له زووترین کاتدا.
2 – ڕوونکردنه‌وه‌ى پێویست بدرێت سه‌باره‌ت به دواخستن و واژۆنهکردنى ناوه‌کان و نه‌کردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که له‌کاتى خۆیدا.
3 – چیتر دانیشتوانى به‌ش مه‌ینه‌تى ئه‌م شاره شه‌هیده نه‌کرێنه قوربانى موزایه‌ده‌ى سیاسیى و حزبى و پڕۆسه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن.
4 -له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێ نه‌کردنى داواکارییه‌کانمان ڕێگاى تر ده‌گرینه به‌ر.
نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایى هه‌ڵه‌بجه له 16/3/2007 به‌ردى بناغه‌ى دانرا و چەند ساڵێکە بیناکەی تەواوبووە، بەڵام تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى به‌ڕووى به‌رکه‌وتووان نه‌کراوه‌ته‌وه.
ش.ف