Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای سوریا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتیی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند

2018-04-15 10:04:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی گشتیی سوپای سوریا ڕایگەیاند، کە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکرایەوە.

 

چەند خولەکێک پێش ئێستا، سوپای سوریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوی سوپای سوریادا هاتووە: هەموو تیرۆریستەکانمان لە غوتەی ڕۆژهەڵات وەردناوە، ئێستاش گروپە ئەندازیارییەکانی سوپا سەرقاڵی پاککردنەوەی ناوچەکەن لە مینە چێندراوەکانی تیرۆریستەکان.

 

لە بەردەوامیشدا ڕایگەیاندووە: سەرکەوتنی گەورە لە بنبڕکردنی تیرۆریزم بەدەستهات و سوپای سوریا بەردەوامدەبێت لە تێکۆشان دژی تیرۆر.

 

ئەمە لەکاتێدایە، کە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، کۆنتڕۆڵکردنی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندبوو.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتر ڕوسیا و تورکیا لە سەر کشاندنەوەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات و کردنەوەی ئاسمانی عەفرین بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، بازرگانییان کردبوو و ڕێککەوتبوون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin