Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و داگیرکردنی عەفرین لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرا

2018-04-14 18:47:25



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و داگیرکردنی عەفرین لەلایەن کوردانی دانیشتووی شاری برەمەنهاڤەن-ی ئەڵمانیاوە شەرمەزارکرا.

 

ئەمڕۆ، کوردانی دانیشتووی شاری برەمەنهاڤەن-ی ئەڵمانیا، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و داگیرکردنی عەفرین، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

لە گردبوونەوەکەدا، نزار سینجار، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد-نەجەدەکە لە برەمەنهاڤەن، وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: هەتا عەفرین ڕزگارنەبێت، ئێمە لە شەقام دەبین.

 

سینجار، گۆشەگیری سەر ئۆجالانی شەرمەزارکرد و وتی: ئازادیی ئۆجالان، ئازادیی گەلی کورد و عەفرینە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin