Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌لیکۆپته‌رێکی ڕوسیی که‌وته‌ خواره‌وه‌

2018-04-13 14:05:58



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


هه‌لیکۆپته‌رێکی سه‌ربازیی ڕوسیی له‌ جۆری 29- KA له‌ ده‌ریای ئه‌لبه‌لتیق له‌ ئۆقیانوسى ئه‌تڵه‌نتیک که‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر دوو سه‌رنشینه‌که‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.


میدیا جیهانییه‌کان ئه‌مڕۆ بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ هه‌لیکۆپته‌رێکی ڕوسیی به‌ دوو فڕۆکه‌وانه‌وه‌ له‌ ده‌ریاى ئه‌لبه‌لتیق که‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.


له‌ ئه‌نجامى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌، دوو فڕۆکه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا هه‌لیکۆپته‌رێکی دیکه‌ى ڕوسیی له‌ کاتی مه‌شقکردندا که‌وته‌ خواره‌وه‌ و شه‌ش سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin