Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقینەوەیەک لە شەرگات ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

2018-04-12 20:18:04



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە شارۆچکەی شەرگات، ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

ئەمڕۆ، لە گوندی ئەسدیرە لە شارۆچکەی شەرگات-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک لە گۆڕستانێکدا ڕوویدا.

 

لەبارەی تەقینەوەکەشەوە، عەلی دودح، قائیمقامی شارۆچکەی شەرگات، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ڕوونکراوەتەوە، کە تەقینەوەکە لەكاتی هەڵكەندنی گۆڕدا بووە و چەند بۆمبێكی چینراو بووە کە تەقیونەتەوە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٠ كەس كوژراون و ١٤ی دیكەش برینداربوون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin