Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەولێر، تەقە لە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان کرا

2018-04-12 19:15:31



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

لەلایەن دوو ماتۆڕسكیلەوە لە شاری هەولێر، تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی كوردستان کراوە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر، لەلایەن دوو ماتۆڕسکیلەوە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی كوردستان کرا.

 

خەلیل نادری، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی ئازادیی كوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند: لە هێرشەکەدا حسێن یەزدان پەنا و پاسەوانەكانیشی بە سەلامەتیی دەرچوون.

 

نادری، ئامانجی هێرشەکەی بۆ "تیرۆرکردنی" حسێن یەزدان پەنا گەڕاندەوە.

 

بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی ئازادیی كوردستان، نەیشاردەوە، کە ئەوانە لەسەر ‌هێرشەکە، گۆمانیان لە "ئێران" هەیە كە ئەو هێرشەی ئەنجامدابێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin