Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەشتییە جەنگییەکانی ڕوسیا لە نزیک سوریا دەرچوون

2018-04-12 19:02:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کەشتییە جەنگییەکانی ڕوسیا لەبارەگای دەریاییەکانیان لە نزیک سوریا دەرچوون، ئەوەش دوای هەڕەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ ئەنجامدانی هێرشی ساروخیی بۆ سەر سوریا.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاخ-ی ڕوسیی، کەشتییە جەنگییەکانی ڕوسیا، لە نارەگای سەربازیی تارتوس-ی نزیک سوریا دەرچوون.

 

ئاژانسە ڕوسییەکە لە زاری ڤلادیمیر شامانۆڤ، سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دووما بڵاویکردووەتەوە، کە بە هۆکاری ئەمنیی، کەشتییە جەنگییەکان "بەشێوەیەکی ئاسایی" لە بارەگاکە دەرچوون.

 

 چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشی هێرشکردنە سەر سوریای کرد، ئەوەش بەپاساوی ئەوەی کە سوریا چەکی کیمیایی لە غووتەی ڕۆژهەڵات بەکارهێناوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە جیهاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin