Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ: کاتى هێرشى سه‌ر سوریامان دیارى نه‌کردوه‌

2018-04-12 14:30:09



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، کاتى هێرشکردنه‌ سه‌ر سوریامان دیارى نه‌کردوه‌، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ به‌م زووانه‌ ڕووبدات ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ به‌م زووانه‌ ڕوونه‌دات.


ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ تویته‌ر نوسینێکى کورتى له‌باره‌ى هێرشکردنه‌ سه‌ر سوریا بڵاوکرده‌وه‌.


ترامپ نوسیویه‌تى: هه‌رگیز نه‌موتووه‌ که‌ى هێرش بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ڕه‌نگه‌ زۆر به‌ زوویى بێت و ڕه‌نگیشه‌ به‌م زووانه‌ نه‌بێت.


ترامپ ئه‌وه‌شى نوسیوه‌: له‌م ئیداره‌یه‌ى مندا کارى گه‌وره‌مان بۆ له‌ناوبردنى داعش کردوه‌.


ئه‌و لێدوانه‌ى ترامپ له‌ کاتێکدایه‌، که‌ جیهان چاوه‌ڕان بوو له‌ ئان و ساتدا ئه‌مریکا هێرشى سه‌ربازى بکاته‌ سه‌ر سوریا.


ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوێنێ ترامپ له‌ نوسینێکى تردا له‌ تویته‌ر، نوسیبووى: ڕوسیا ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و مووشه‌کانه‌ ده‌خاته‌خواره‌وه‌ که‌ ئاراسته‌ی سووریا ده‌کرێن، که‌واته‌ ئاماده‌به‌، چونکه‌ مووشه‌که‌کان به‌ڕێوه‌ن، موشه‌که‌کان تازه‌ و باش و زیره‌کن، تۆ نابێت هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ به‌ گاز بکه‌ی، که‌ گه‌له‌که‌ی ده‌کوژێت و چێژ له‌ کوشتنیان ده‌بینێت.


ئه‌مریکا به‌ هۆکارى به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌ لایه‌ن ڕژێمى ئه‌سه‌ده‌وه‌ دژى هاوڵاتیان ده‌یه‌وێت هێرش بکاته‌ سه‌ر ڕژێم، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران و ڕوسیا ده‌ڵێن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک وه‌ڵامى ئه‌مریکا ده‌ده‌نه‌وه‌ و به‌رگرى له‌ ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin