Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سیمینارێکدا باس له‌ ڕۆڵى ژن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا کرا

2018-04-11 18:05:32



ڕۆژنیوزـ سه‌میرا شه‌هابی


له‌ شارى سلێمانى سیمینارێک له‌سه‌ر ڕۆڵى ژن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌نجامدرا و تێیدا ڕه‌خنه‌ له‌و بۆچوونه‌ پاشڤه‌ڕۆ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ گیرا، که‌ ژن به‌ لاواز و پله‌ دوو ده‌بینن.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵى جه‌مال عیرفان له‌ شارى سلێمانى، سیمینارێک ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ژن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، که‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان و ده‌زگای جه‌مال عیرفانه‌وه‌ ڕێکخرابوو.


له‌ سیمیناره‌که‌دا ناسک واحید، نوسه‌ر، قسه‌ى کرد و ڕه‌خنه‌ى له‌ دیارده‌ پاشکه‌وتووه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ گرت، که‌ ڕێگریى بۆ به‌شدارى ژن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌که‌ن.

 


ناسک واحید باسى له‌وه‌ کرد: ده‌بێت ده‌ستبخرێته‌ سه‌ر برینه‌کان و پاشان چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت گرنگى بدرێت به‌ ژنانى گونده‌کان و هه‌موو سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر ژنانى شاره‌کان نه‌بێت.


ئه‌و ڕه‌خنه‌ى له‌ فره‌ژنیى گرت و وتى، به‌شێک له‌ مامۆستایانى ئایینى به‌ بیانووى زیادبوونى ته‌مه‌نى کچانه‌وه‌، ڕه‌وایه‌تى به‌ فره‌ژنیی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش زهنییه‌تێکى دواکه‌وتوو و پاشه‌ڤه‌ڕۆیه‌.


ئه‌و نوسه‌ره‌ زیاتر قسه‌ى کرد و باسى له‌وه‌ کرد: تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ له‌ چوارچێوه‌ى سیستمێکدا له‌قالبدراون، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ش ده‌بێت ژنان خۆیان ڕۆشنبیر بکه‌ن و تێکه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت ببن و بایه‌خ به‌ هزری نه‌ته‌وه‌ییان بده‌ن، تاوه‌کو پێگه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بگێڕنه‌وه‌ و له‌و کێشه‌ و دیاردانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌رباز بن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin