Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگە و گەریلا لە یەک سەنگەردان

2018-04-11 15:03:01



ڕۆژنیوز - ئاشتی ئەحمەد

 

لە چەمچەماڵ پەردە لەسەر پەیكەری پێشمەرگە و گەریلا لادرا.

 

ئەمڕۆ، لەبەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو لەشارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری پێشمەرگە و گەریلا لادرا، كە لەلایەن هونەرمەند توانا تاڵب و بەسەرپەرشتی ئاسۆس جاف دروستكراوە.

 

هەر لەڕێوڕەسمەكەدا ڕەمەك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ باسی لەوەكرد، پەیكەرەكە گوزارشت لەپێشمەرگەی هەموو كوردستان دەكات، لەگەڵ گەریلا كە بەخوێنی خۆیان توانیویانە مێژووی قوربانیدان و خەبات تۆماربكەن.

 

هەروەها بابەكر دڕەیی، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەمەراسیمەكەدا وتی: هەرچی بكرێت بۆ پێشمەرگە و گەریلا هەركەمە بەرامبەر ئەو خەبات و بەرخودانەی ئەنجامیانداوە.

 

پەیكەرەكەش گوزارشت لەوەدەكات گەریلا و پێشمەرگە بۆیەك ئامانج خەبات دەكەن، ئەویش بەرگریكردنە لەخاكی كوردستان.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin