Smiley face
Smiley face
Smiley face

خوێندکارانی ڕاگەیاندن بەشێوازێکی جیاواز وێنەی دەرچوون دەگرن

2018-04-11 12:58:51



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەنبار، جیاواز لە بەشەکانی دیکەی زانکۆکان وێنەی دەرچوونیان دەگرن و پیشەی داهاتوویان دیاریی دەکەن.

 

ئەمساڵ خویندکارانی قۆناغی چواری بەشی ڕاگەیاندن وێنەی دەرچوونیان پڕاوپڕبوو لە ڕەخنە لە حکومەتی عێراق.

 

هەر خوێندکارێک بە پۆشاکی دەرچوونەوە(تەخەروج)، وێنەی گرتووە، کە سەرقاڵی کارێکە دوور پسپۆریی خۆی، بەنمونە حەماڵیی، بەقاڵیی، سەرتاشیی، کارکردن لە سەمونخانە و دوکان و چەندین کاری دیکە.

 

خوێندکاران بە وێنەکانیان بە حکومەتیان وت، کە ئەوانیش هاوشێوەی دەرچووەکانی ساڵانی ڕابردوو دانامەزرێن و ناچاری کردنی کارێک دەبن، دوورە پسۆریی خۆیان و پێویستی بە بەدەستهێنانی بڕوانامە نییە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin