Smiley face
Smiley face
Smiley face

سێ هه‌واڵسازى ڕۆژنامه‌یه‌ک زیندانیکران

2018-04-10 20:21:17



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سێ هه‌واڵسازى ڕۆژنامه‌ى (ئۆزگورلوکچو دیموکراسى) له‌ تورکیا له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێکى دیکه‌ى ڕۆژنامه‌که‌، بڕیارى زیندانیکردنیان بۆ ده‌رچوو.


ئه‌مڕۆ له‌ تورکیا بڕیارى زیندانیکردن بۆ سێ هه‌واڵساز و کارمه‌ندێکى ڕۆژنامه‌ى ئۆوگورلوکچو دیموکراسى ده‌رکرا.


ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسى تورکه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخستن" ده‌ستگیرابوون.


هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که‌ش له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ داخراوه‌ و ڕێگه‌ به‌ کارکردنى نادرێت.


له‌ تورکیا گرتن و زیندانیکردنى ڕۆژنامه‌نووسان گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێک، ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کان به‌ گه‌وره‌ترین زیندانى ڕۆژنامه‌نووسان ناوى تورکیا دێنن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin