Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزه‌کانى سوریا دەترسن ئه‌مریکا هێرشبکاته‌ سه‌ریان

2018-04-10 19:21:30



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێزه‌کانى ڕژێمى سوریا ده‌ستیان کردوه‌ به‌ توندوتۆڵکردنى سه‌نگه‌ره‌کانیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ترسن ئه‌مریکا هێرشى سه‌ربازیى بکاته‌ سه‌ریان.


دوێنێ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌کارهێنانى هێزى کرد دژى ده‌وڵه‌تى سوریا، ئه‌وه‌ش دواى به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌ ناوچه‌ى دوما له‌لایه‌ن ڕژێمى سوریاوه‌.


به‌پێى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌ میدیاکان بڵابووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا هێزه‌کانى ڕژێمى سوریا سه‌رقاڵى توندوتۆڵکردنى سه‌نگه‌ره‌کانى خۆیانن، چونکه‌ له‌وه‌ ده‌ترسن له‌ ئان و ساتدا ئه‌مریکا هێرشى ئاسمانى دژیان ئه‌نجام بدات.


ڕه‌وشى سوریا هه‌رده‌چێت ئاڵۆزتر ده‌بێت، به‌ تایبه‌تى دواى بۆردوومانکردنى فڕۆکه‌خانه‌ى حومس له‌ لایه‌ن ئیسرائیل و به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌لایه‌ن ڕژێمى سوریا و هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌مریکا و به‌رگرییه‌کانى ئێران و ڕوسیا له‌ ڕژێمى سوریا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin