Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ: بڕیاری گەورە لەبارەی سوریاوە دەدرێت

2018-04-09 19:28:34



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی ئەمریکا،ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی داهاتوو بڕیارێکی ئێجگار گەورە لە باری سوریا دەدرێت.

 

ئەمڕۆ، دۆناڵد ترامپ، پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی لەبارەی هێرشی چەکی کیمیایی بۆسەر ناوچەی دومای باکوری ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریا، لێدوانی ڕۆژنامەوانیی دا.

 

ترامپ، ڕایگەیاند:"ئەمە پەیوەندی بە مرۆڤایەتیـیەوە هەیە و ناکرێت ڕێگە بدرێت ئەوە ڕووبدات."

 

سەرۆکی ئەمریکا، وتیشی: لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی داهاتوو بڕیارێکی ئێجگار گەورە لە باری سوریا دەدرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin