Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوریا، له‌ هێرشێکدا بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک ١٤ که‌س کوژران

2018-04-09 10:15:01



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شارى حومس له‌ سوریا هێرشکرایه‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌یه‌کى ده‌وڵه‌تى سوریا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٤ که‌س کوژران.


به‌پێى میدیاکانى سوریا، شه‌وى ڕابردوو هێرشکراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى تیفور له‌ شارى حومس له‌ ڕۆژئاواى سوریا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٤ که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون.


میدیاکانى سوریا باسیان له‌وه‌ کردوه‌، که‌ هێرشه‌که‌ به‌ موشه‌ک ئه‌نجامدراوه‌، فڕۆکه‌خانه‌که‌ش سه‌ربازییه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ به‌شێک له‌ کوژراوه‌کان ئێرانى بن.


هه‌ریه‌ک له‌ ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا بێئاگایی خۆیان له‌و هێرشه‌ ڕاگه‌یاند.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin