Smiley face
Smiley face
Smiley face

باخی گشتی، دیوه‌خانێکی ده‌رگا واڵا

2018-04-09 09:19:39



ڕۆژنیوز - سه‌میرا شه‌هابی


باخی گشتی شوێنێکی ئارام له‌ناو قه‌ره‌باڵغییه‌کانی شاری سلێمانیدا، وه‌ک دیوه‌خانێکی ده‌رگا واڵا وایه‌ بۆ هه‌موو ڕێبوارێک و بووه‌ته‌ هێمایه‌کی دیاری ئه‌و شاره‌.


باخی گشتی ده‌که‌وێته‌ کۆتایی شه‌قامی سالم و به‌رامبه‌ر هۆتێل پاڵاس له‌ شارى سلێمانی، ئه‌و باخه‌ له‌ ساڵی ١٩٣٧ دروستکراوه‌، واته‌ ئێستا ته‌مه‌نی ٨١ ساڵه‌ و به‌ کۆنترین باخی شاره‌که‌ هه‌ژمار ده‌کرێت.

 


کاتێک ده‌گه‌یته‌ نزیک باخی گشتی گوێت له‌ هاواری جۆراوجۆری فرۆشیاره‌کان ده‌بێت، وه‌ک چایی گه‌رم، ئاوی سارد و چه‌ندین هاواری جۆراوجۆری دیکه‌، له‌گه‌ڵ ده‌نگی مۆسیقای سایزه‌ری ده‌ستی پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ها پێکه‌نینی منداڵان، گفتوگۆی پیاوانی به‌ته‌مه‌ن، له‌ به‌رده‌م باخی گشتیدا هه‌موو شتێک خاوه‌نی جوانییه‌که‌، ته‌نانه‌ت گمه‌ گمی کۆتره‌ ماڵییه‌کان.

 


ئه‌م شوێنه‌ دڵڕفێنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ مێژوویه‌کی دێرینی دۆستی دێرینیشی زۆره‌، میواانه‌کانی له‌ هه‌موو زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ک و ته‌مه‌نێک پێکدێت، ئه‌م باخه‌ دۆست و بێگانه‌ وه‌ک یه‌ک له‌ ئامێز ده‌گرێت، ته‌نانه‌ت بووه‌ته‌ شوێنی یه‌کتربینینی زۆرینه‌ی ئه‌و بیانییانه‌ی که‌ له‌ شاری سلێمانی کار ده‌که‌ن.

 


هه‌روه‌ه‌ها بوونی هه‌ریه‌ک له‌ په‌یکه‌ری گه‌وره‌ شاعیران و نووسه‌رانی کورد وه‌ک مه‌حوی، ئه‌حمه‌دی خانی، مه‌وله‌وی، شه‌ره‌ف خانی به‌دلیسی، نالی، یه‌ڵماز گۆنه‌ی، حاجی قادری کۆیی، وه‌لی دێوانه‌، نه‌جمه‌دین مه‌لا، کامه‌ران موکری و له‌گه‌ڵ په‌یکه‌ری قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی، بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی تابلۆیه‌ک له‌ چاوی هه‌ر ڕێبوار و سه‌ردانکه‌رێکدا.

 


بێجگه‌ له‌ په‌یکه‌ری شاعیر و نووسه‌ران، په‌یکه‌ری باخه‌وانێکیش له‌ناو باخی گشتیدا به‌دی ده‌کرێت به‌ ناوی مام ڕه‌حمانی باخه‌وان، که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ سلێمانی و زۆربه‌ی دار و دره‌خته‌کانی ناو باخی گشتی خۆی چاندوێتی و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تی باخی گشتی کردووه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin