Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەڵمانیا، هێرشێک لە نزیک خۆپیشاندانێکی کوردان پێکهات

2018-04-07 19:29:49



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لەنزیک چالاکییەکی کورد و دۆستانیان، ئۆتۆمبێلێک لە شاری مۆنستەر-ی ئەڵمانیا خۆی کرد بەناو هاوڵاتیاندا و بەهۆیەوە ٣ کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوو.

 

ئەمڕۆ، لە نزیک مەیدانی کەیپەنکەرل ستاتس-ی شاری مۆنستەر-ی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو هاوڵاتیاندا و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتووەتەوە.

 

ئۆتۆمبێلەکە خۆیکردووە بەناو شوێنە قەرەباڵغەکاندا، بەهۆیەوە ٣ کەس کوژراون و لانیکەم ٣٠ کەسیش برینداربوون.

 

هێرشەکە لەکاتێکدابووە، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ، کورد و دۆستانیان لەو شارەی ئەڵمانیا، دوای ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، گردبوونەوەیەکیان لەو مەیدانە ئەنجامبدایە، کە هێرشەکەی لەنزیک ئەنجامدراوە.

 

کورد و دۆستانیان، تەنها ٥٠٠ مەتر دووربوون لەو شوێنەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە، دوای هێرشەکەش پۆلیسی شاری مۆنستەر هەموو شوێنێکی گرتووە، هەروەها ڕێپێوانی کورد و دۆستانیان-ی ڕاگرتووە و گردبوونەوەکەشی هەڵوەشاندووەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin