Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیستیڤاڵى حه‌بیبه‌ خاتوون، شیعر و چیرۆک ئاوێزانی یه‌کتر ده‌کات

2018-04-07 11:57:36



ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا


دووه‌م فیستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک له‌ شاره‌زوور ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد، له‌ فیستیڤاڵه‌که‌دا دیداری شیرکۆ بێکه‌س بۆ شیعر و هه‌روه‌ها دیداری شێرزاد حه‌سه‌ن بۆ چیرۆک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوی ته‌ژنه‌، له‌ هۆڵی به‌شی زمانی کوردی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ شاره‌زوور، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ ڕۆشنبیران و شاعیران و نوسه‌رانی ناوچه‌که‌، دووه‌م فیستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک، ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و بڕیاره‌ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت.


سه‌ره‌تاى فێستیڤاڵی (حه‌بیبه‌ خاتوون بۆ شیعرو چیرۆک) به‌ مه‌راسیمی بڵاوکردنه‌وه‌ی ١٠ کتێب له‌ بواره‌کانی ڕۆمان و چیرۆک و شیعر و شانۆ ده‌ستپێکرد، که‌ داهاتی فرۆشتنی ئه‌و کتێبانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوایه‌.


له‌ دووه‌م فیستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتوون، ٣٧ شاعیر و چیرۆکنوس له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور و سه‌یدسادق به‌ به‌رهه‌مه‌کانیان به‌شدارییان کردووه‌، که‌ ٢٨ که‌سیان به‌ شیعر و نۆ که‌سیشیان به‌ نوسینی چیرۆک به‌شداریان کردبوو.


به‌شی یه‌که‌می کاره‌کانی دووه‌م فیستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتوون، ته‌رخان کرابوو بۆ دیداری شێرزاد حه‌سه‌ن بۆ چیرۆک، که‌ تیایدا نۆ چیرۆکنوس چیرۆکه‌کانیان بۆ ئامه‌ده‌بووان خوێنده‌وه‌ و له‌لایه‌ لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌قی چیرۆکه‌کان ده‌کرد.


به‌شی دووه‌می ڤیستیڤاڵه‌که‌ش که‌ بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆ، ده‌ستپێبکات و تا دره‌نگانێکی ئێواره‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت، ته‌رخانکراوه‌ بۆ دیداری شێرکۆ بێکه‌س بۆ شیعر، که‌ ٢٨ شاعیری سنوره‌که‌ به‌ ده‌قه‌ شیعریه‌کانیان به‌شدارییان کردووه‌ و دوای خوێندنه‌وه‌شیان، خه‌ڵاتی یه‌که‌م تا سێیه‌م باشترین چیرۆک و شیعرنوس دیاری ده‌کرێت.

 


 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin