Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەو پارەیەی بۆ درامای تورکیی خەرج دەکرێت درامای کوردیی دەگەیەندرێتە ئاستی باڵا

2018-04-05 10:48:45



ڕۆژنیوز - کەرکوک

 

هونەرمەندانی شاری کەرکوک داوادەکەن پەخشکردنی درامای تورکیی بە شەڕی سارد بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ناودەبەن و داوادەکەن ئەو پارەرەیەی بۆ درامای تورکیی خەرج دەکرێت بدرێت ەب هونەرمەندە کوردەکان بۆ ئەوەی درامای کوردیی بۆ ئاستێکی باڵا پیش بخەن.

 

پەخشکردنی دراما تورکییەکان لە کەناڵە کوردییەکانی باشوری کوردستان و فەرامۆشکردنی درامای کوردیی، کاردانەوەی هونەرمەندانی شاری کەرکوک-ی بەدوای خۆیدا هێناوە و لەڕێگەی ڕۆژنیوزەوە نیگەرانیی خۆیان دەهێننە زمان.

 

نەژاد نەجم، دەرهێنەری بواری شانۆ و سینەماکار، ئاماژەی بە زۆریی بڕی ئەو پارەیە کرد، کە بۆ کڕینی درامای تورکیی خەرج دەکرێت و وتی: پێویستە ئەو پارە بۆ بەرهەمهێنانی درامای کوردیی خەرج بکرێت.

 

 

هاوار فارس، ئەکتەر لە دراما و شانۆ، ڕەخنەی لە کەناڵە کوردییەکان گرت، کە هونەرمەندی کورد و درامای کوردییان فەرامۆشکردووە، وتی: چەندین هونەرمەندمان هەیە، کە بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناتوانێت کاری بەرهەمهێنانی درامای کوردیی بکات، ئەگەر ئەو بودجەیە بۆ هونەرمەندی کورد خەرج بکرێت، ئەوا درامای کوردیی دەگەیەنینە ئاستی باڵا.  

 

 

هاوار، دراما تورکییەکان-ی بە شەڕی سارد بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ناوبرد و داوای لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی کرد، کە چیتر ڕێگا بە پەخشکردنیان نەدات.

 

هەروەها، محەمەد سەید، دەرهێنەری دراما، هاوشێوەی هاوڕێ هونەرمەندەکانی وتی:"کۆمەڵە دەرهێنەر و کەسانی باش هەن، کە دەیانەوێت کار بۆ دروستکردنی درامای کوردی بکەن، کە من کەسێکم لەوانەی کە ماوەی چوار ساڵە کاری وێنەگرتنم بۆ درامایەکم کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناتوانم کارەکەم تەواو بکەم، ئەو پارەیە دەدرێت بە درامای تورکی، دەتوانین چەندین درامای کوردی باش و کوالێتی بەرز دروست بکەین".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin