ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد
مامۆستایەکی پەیمانگا ڕایدەگەیەنێت، ئۆجالان وه‌ك چرایه‌ك وایه ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌بووەته هۆی كوژاندنه‌وه‌ی، دەشڵێت: ئه‌و تێزانه‌ی ئه‌و دایناون ڕێڕه‌و و سه‌رچاوه‌ی نوێن بۆئه‌وه‌ی كه ژن له‌و كۆیله بوون ڕزگاریی بێت.
٤ی نیسان عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ـ په‌كه‌كه ته‌مه‌نی ٦٩ ساڵی تێپەڕاند، کە یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده كوردانه‌ی كه به‌گرنگیه‌وه لەناو تێزەکانیدا باسی له ڕۆڵه‌كانی ژنان كردووه.
ویژدان نوره‌دین، مامۆستا له په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی مامۆستایان و ئەندام لە دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازاد- ڕژاک، به ڕۆژنیوز وت: ٤ی نیسان یادی له دایكبوونی یه‌كێك له مێژوونووس و فه‌یله‌سوفه‌كان و بیرمه‌ند و ژن دۆسته‌كانی كورد (عه‌بدوڵا ئۆجالانه )، ئه‌م یاده به‌به‌رزی ڕاده‌گرین.
ویژدان، وتیشی:"نوسینه‌كانی ئۆجالان له بواری ژناندا به جیاوازتر له نوسه‌ره‌كانی تر له یاداشته‌كانی دا به‌قوڵی باس له ژن و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به‌گشتی دەکات، ئه‌و تێزانه‌ی ئه‌و دایناون ڕێڕه‌و و سه‌رچاوه‌ی نوێن بۆئه‌وه‌ی كه ژن له‌و كۆیله بوونه ڕزگاری بێت، چۆن باسی له كێشه‌كانی ژنان كردووه زۆر به ئاسانیش چاره‌سه‌رییه‌كانی خستووەته‌ڕوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئۆجالان له یه‌كێك له نوسینه‌كانی ڕه‌خنه له په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو ده‌گرێت، كه ژن كۆیله‌یه بۆ هاوسەرەکەی، وه‌هه‌م پیاوه‌كه‌ش له‌سه‌ر فكرێكه كه چه‌ق به‌ستووه، بۆیە ده‌ڵێت (كاتێك ئازادی ده‌بێت كه ئه‌م ژنه خۆی له كۆیلایه‌تی بوون ڕزگار بکات وه كاتیكیش ئه‌و پیاوه ڕزگاری ده‌بێت کە خۆی له فكری ئه‌و چه‌ق به‌ستوویه ڕزگار بكات) ئه‌و كاته ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر دروست ده‌بێت.
ئه‌و مامۆستایه باسی له یه‌كێك لهوتهكانی ئۆجالان کرد كه ده‌ڵێت "من هاونیشتیمانی نیشتیمانێک نیم كه ژنی تیادا بكوژرێت"، و لەسەر ئەو بنەمایەش ویژدان وتی: مانای وایه كه تائێستا ژن كوشتن هه‌یه، وه تا ئه‌وه‌ش هه‌بێت پێشكه‌وتن له كۆمه‌ڵگادا بوونی نابێت، هەروەها زۆربه‌ی نوسینه‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده و هۆشیاربونه‌وه‌ی ژنانه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و مامۆستایه‌ی پەیامنگا وتی: ئۆجالان وه‌ك چرایه‌ك وایه، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌بووەته هۆی كوژاندنه‌وه‌ی، به‌ڵكو زیاتر گهشبوەتهوه له‌ناو ئیمراڵی-دا، پێویسته ده‌نگێك هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بكرێت كه سیمبولی ئازادی مرۆڤایه‌تیان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه، جا پشتگیرییەکان به خۆپیشاندان بێت یاخود نوسینه‌كان لە په‌یج و ئه‌كاونته‌كانمان.
س.ح