Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیستیڤاڵی ٤ی نیسان کۆتایی هات.. به‌ وێنه‌

2018-04-04 19:02:29



ڕۆژنیوز – مه‌خمور


فیستیڤاڵی کلتور و وێژه‌، که‌ به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌ کامپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی له‌ شارۆچکه‌ی مه‌خمور کۆتایی هات.


ئه‌مڕۆ له‌ کامپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی له‌ شارۆچکه‌ی مه‌خمور-ی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ، ١١ هه‌مین فیستیڤاڵی کلتور و وێژه‌ کۆتایى هات، که‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى خایاند.


فیستیڤاڵی کلتور و وێژه‌، که‌ ساڵانه‌ به‌ بۆنه‌ی ٤/نیسان ڕۆژی له‌دایکبوونی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌)ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین چالاکى تێدا پێشکه‌شکرا.


فیستیڤاڵه‌که‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌روه‌رده‌ و فێرکردن و به‌به‌شداریی خوێندکارانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیی و ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌چوو.


به‌رنامه‌کانى ئه‌مڕۆى فیستیڤاڵه‌که‌ کاتژمێر ٨ى به‌یانى ده‌ستیپێکرد، هه‌موو خوێندکارانى مه‌خمور و هاوڵاتیانى کامپه‌که‌، به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئاماده‌ بوون.


ئه‌وان ئاڵاکانى په‌که‌که‌ و یه‌ژا ستار و وێنه‌کانى ئۆجالان و شه‌هیدانیان به‌رزکردبووه‌وه‌ و به‌رده‌وام دروشمیان بۆ ئازادیی ئۆجالان و به‌رخۆدانى عه‌فرین ده‌وته‌وه‌.


له‌ به‌رنامه‌کانى ئه‌مڕۆدا چه‌ندین جۆر هه‌ڵه‌په‌ڕکێى کوردى و سترانى شۆڕشگێڕیى و پێشه‌نگا و پێشبڕکێى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو.

 


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin