Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبەینێ مووچە دابەش دەکرێت

2018-04-04 12:00:44



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە دابەش دەکەین.

 

دەربارەی دابەشکردنی مووچە، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەك بەڵێنمان دابوو كە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی  وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبكەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەكو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەكان لیستی مووچەكانیان نەناردۆتە گەنجیەكان لە بەشێك شار و شارۆچكەكان.

 

ئاماژەش بەوەدراوە: لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستمی نوێی مووچە، بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەكانیان ئامادەیە.

 

س.ح


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin