Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢١-ەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ بەناوی عەفرینەوە سازدەکرێت

2018-04-03 20:18:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ، ٢١-ەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ بەناوی عەفرینەوە سازدەکات و ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوامدەبێت.

 

له‌ژێر دروشمی "به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی چوارچێوه‌ داخراوه‌كان"، بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژ، ٢١-ەمین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ ڕۆژانی ٥-٦-٧ی نیسان-دا له‌ هۆڵی تەوار-ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.

 

گه‌لاوێژ، فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا به‌ به‌رده‌وامیی له‌ لایه‌ن بنكه‌ی ڕووناكبیریی گه‌لاوێژه‌وه‌ ڕێكده‌خرێت.

 

فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاوێژ جیاواز له‌ ساڵه‌كانی تر له‌ سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ تیایدا جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعر و لێكۆڵینه‌وه‌ كوردییه‌كان، ڕۆژی تایبه‌ت به‌ میوانانی فارس و عه‌ره‌ب هه‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.

 

‌ئەمساڵ عەفرین کراوە بە ناوی فیستیڤاڵەکە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin